189 ئابوری

ئه‌مرۆ دۆلار به‌م نرخه‌ به‌رزه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

10:26 - 10/08/2022

زەمەن_ئابورى

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە ئاستێکى بەرزدا جێگیر بووە.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌؛ به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 650 دیناره‌، بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 149 هه‌زار دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله):
100 دۆلار به‌ 148هه‌زار و 650 دیناره‌.
100  پاوه‌ن به 178 هه‌زار دیناره‌.
 100 یۆرۆ به‌ 151 هه‌زار  دیناره‌‌.
100 لیره‌ی توركی بە 8 هه‌زار و 450 دیناره‌.
100هه‌زار تمه‌ن به‌ 5 هەزار دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن