نرخى نەوت رووى لە دابەزینە
08:47 - 07/08/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، چەند رۆژێکە
رووى لە دابەزینە و لە خوار 95 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک
نەوتی برێنت بۆ 94 دۆلار و 55 سەنت دابەزی و خاوی ئه‌مریكیش بە 88 دۆلارە.
دابەزینی نەوت دوای ئەو نیگەرانییەكانی سستبوونەوەی
ئابووریی ئەمریکا و چین دێت، هەروەها رۆژی چوارشەممە رێكخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا
بە رێژەیەکی کەم و تەنیا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی داهاتوودا زیاتر
بخەنەڕوو کە یەکسانە بە 0.1%ی کۆی خواستی جیهان بۆ نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ
130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.