كهشێكی فێنك روو له ههرێم دهكات
05:23 - 01/07/2022
زهمهن_ههرێمی كوردستان
بەگوێرەی پێشبینییە
کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و کەش کەمێک
فێنکتر دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٢-٧-٢٠٢٢
ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ مانەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمانی
ناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لەکاتەکانی شەودا کاریگەری نامێنێت و
ئاسمان ڕوون دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی
٢ تا ٣ پلە بە گوێرەی ناوچەکان نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری
پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٨ بە ٢٤، ھەولێر ٣٩ بە ٢٦ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢٥ پلە،
ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٥ پلە، کەرکوک ٤٠ بە ٢٩ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٣ بە ٢٨ پلە، لە
سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت.