بەڵگە.. وەزیری دارایی لێخۆشبونی گومرگی بۆ (١٤) جۆر خواردەمەنی دەرکرد
09:40 - 19/06/2022
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری دارایی و ئابوری، له پێناو هه‌رزانبوونی نرخی
خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیان، لێخۆشبونی
گومرگی بۆ (١٤) جۆر خواردەمەنی دەرکرد.
به گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی
هه‌رێم كه واژۆی ساماڵ عه‌بدولره‌حمانی له‌سه‌ره، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه
له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم، له پێناو به‌رژه‌وندی گشتی و هه‌رزانبوونی
نرخی خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیان، باج و رسومات له‌سه‌ر (١٤) جۆر
خواردەمەنی سفر ده‌بێته‌وه.
بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌چێته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری پێده‌كرێت.