2634 کوردستان

ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد

05:03 - 10/06/2022

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی کۆنگرێس، پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد تێیدا هەموو چالاکییەکانی درۆنی ئێرانی لە ناوچەکە قەدەغە دەکات.

 
بۆب مێندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمه‌ریکا دەربارەی ئەم هەنگاوە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بلاویكرده‌وه‌، "لیژنەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەرچوونی یاسای ژمارە 6089ی دژەفڕۆکەوانی تایبەت بە ئێران و هەموارکردنەوەی یاسایەك، کە رێگری دەكات لەوەی ئێران و هەروەها هیچ گروپێکی تیرۆریستی و میلیشیاكانی گرێدراوی ئێران دەستیان بە داهێنانی تەکنەلۆژیای فڕۆكەی بێفڕۆکەوان بگات، چونكە ئێران و ئەو گرووپانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی".

ئەوەش هاتووە، “ئەمریکا بەڵگەی پێویستی لەبەردەستە کە ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

پڕۆژەی یاسای ژمارە 6089، لە چوارچێوەی سیاسەت و یاسای گەمارۆكانی چەك لە دژی ئێرانە، دوای پەسەند كردنی لە لایەن ئەنجوومەنی سێنات، دواتر واژووكردنی ئەو یاسایە لە لایەن جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌، بە كردەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.


ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار ئێران بەبیانووی بوونی بارەگای ئیسرائیل لەڕێی درۆنەوە هێرشی کردەسەر هەرێمی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن