رۆژێكی هەفتەی داهاتوو كرایە پشوو
08:54 - 13/10/2021
"زەمەن"
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممەی داهاتووی كردە پشوو.
حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە، 18ـی ئۆکتۆبەری 2021، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە، دوو رۆژ لەتەواوی فەرمانگەكانی حكومەت لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەدا پشوو بوو.