كاتی رۆژو شكاندنی ئه‌مڕۆ به‌پێی شاره‌كان
01:53 - 04/05/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دیاریكردووه، كاته‌كانی نوێژ‌و رۆژو شكاندنی ئه‌مڕۆ، بیستودووەم رۆژی ره‌مه‌زان به‌پێی شار‌و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:
*كاتی رۆژو شكاندن له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، كاتژمێر 06:58 ی ئێواره.
*كاتی رۆژو شكاندن له سنوری پارێزگای سلێمانی، كاتژمێر 06:51ی ئێواره.
* كاتی رۆژو شكاندن له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، كاتژمێر 06:57ی ئێواره
*كاتی رۆژو شكاندن له سنوری پارێزگای دهۆك، كاتژمێر 07:04ئێواره.
*كاتی رۆژو شكاندن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وربه‌ری كاتژمێر06:49 ی ئێواره.
مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچی دا، بە مانگی ڕۆژووگرتن ناسراوەو لە کۆتایی مانگی شەعبانەوە دەستپێدەکات بۆ سەرەتای مانگی شەوال، ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەساڵی دووەمی کۆچیدا له‌سه‌ر مسوڵمانان فەرزکراوە.
کاتی ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا لە دەرکەوتنی بەرەبەیان تا ئاوابوونی خۆرە، ڕەمەزان مانگی پاکبوونەوەی دەروون و نزیکبوونەوەیە لە خودا، دەرگاکانی دۆزەخی تێدا دادەخرێت و دەرگاکانی ره‌حم و بەزەیی تێدا دەکرێتەوە.
هه‌ر له ره‌مه‌زان دا یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیووە بۆ پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د. خ). ئەم مانگە شەوی قەدری تێدایە کە خوا ئاماژەی بۆ کردووە چاکەی ئەو شەوە باشترە لە چاکەی ھەزار شەو.