حكومەتی هەرێم بە فەرمی پابەندبوونی خۆی بە بودجەوە راگەیاند
05:14 - 19/04/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، لە نوسراوێكدا بۆ بەغدا پابەندبوونی هەرێمی كوردستانی بە یاسای بودجەوە
دووپاتكردەوە.
دهقی راگهیهندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و
زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 2021/4/13
لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ
جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی
2021 و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری