به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بتوێن دانرا
02:56 - 08/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
له رێوره‌سمێكی به‌ردی بناغه‌ی كارگە‌ی شە‌كری بتوێن لە‌دە‌ڤە‌ری
راپە‌ڕین دانرا.
قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیرانی هەرێمی
كوردستان، بە‌ئامادە‌بوونی وە‌زیرانی بازرگانی و پیشه‌سازی، پلاندانان و كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو و سە‌رۆكی
دە‌ستە‌ی وە‌بە‌رهێنان، بە‌ردی بناغە‌ی پرۆژە‌ی بنیاتنانی كارگە‌ی شە‌كری بتوێن لە‌دە‌ڤە‌ری
راپە‌ڕین دانا.
كارگه‌كه رۆژانه 600 تۆن شه‌كر
به‌رهه‌مده‌هێنێت، قوباد تاڵه‌بانی، له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م جۆره
پرۆژانه ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ دابین ده‌كات و ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی
ستراتیژییه
هیوایخواست وه‌به‌رهێنه‌رانی روو له كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی بكه‌ن.