"وێنه‌كانی گه‌یشتنی ڤاكسین جێگای شۆک و سەرسوڕمانە"
07:05 - 02/03/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، داوای ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
و ده‌ڵێت: وێنەكانی گه‌یشتنی ڤاكسین جێگای شۆک و سەرسوڕمانە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێنج هه‌زار ڤاكسینی چینی گه‌یشتنه هه‌رێمی
كوردستان، كه هاوكاری وڵاتی چینه بۆ عێراق.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، له باره‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه‌وه، راگه‌یه‌ندراوێكی
بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئەو وێنانەی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتوە جێگای
شۆک و سەرسوڕمانە. وەکو لە وێنەكان دەردەکەوێت کە ڤاکسینەکە بە جۆرێکی نازانستی و
نەشیاو گواستراوەتەوە.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لەناو ئەو ساردکەرەوەی کە ڤاکسینەکەی
گواستوەتەوە، بەرمیلیک نەوت یا گاز دەبینرێت.
لەو ٥٠ هەزار ژه‌مه ڤاكسینه‌ی وڵاتی چین وەکو دیاری پێشکەشی عێراقی کردوە،
پێویست بو ٥ هەزار ژه‌م بەر کوردستان بکەوێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئه‌مه‌ی
دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: بە گوێرەی وێنەكان بڕە ڤاکسینەکە
زۆر لەو ژمارەیەک کەمتر دیارە دەبوایە بدرێتە کوردستان.
داوای ڕوونکردنەوەی خێرا و بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی دەکات و به‌پێویستی
ده‌زانێت وەزارەت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەوە بدات کە بۆچی بەو جۆرە ڤاکسینەکە
گواستراوەتەوە. هاوکات بە دیاریکراوی چەند جورعەی ڤاکسینەکە بەر کوردستان کەوتوە؟