434 کوردستان

چه‌ند پێشنیار و داواكارییه‌ك له‌ فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه‌

06:46 - 01/03/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به‌ كۆبونه‌وه‌كانی كرده‌وه‌، فراكسیۆنی گۆڕان كۆمه‌ڵێك داواكاری و پێشنیاری وه‌ك ئه‌جێندای فراكسیۆنه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكرێت.


ده‌قی وتاری فراكسیۆنی گۆڕان




وتاری فراکسیۆنی گۆڕان بۆ دەستپێکی وەرزی بەھارەی ساڵی سێیەمی خولی پێنجەمی پەرلەمان
کە ئەمرۆ ١/٣/٢٠٢١ پێشکەشمان کرد

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


ئێمە لە فراکسێونی گۆڕان داوای کاراتر کردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بە بەشداری سەرجەم فراکسیۆنە بەڕێزەکانی پەرلەمان لە پێناو نەخشەڕێگایەکی نیشتیمانی بۆ کاراکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕۆڵیان ھەیە لە خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ژیانی خەڵک وپرۆسەی سیاسی وەک ئەنجومەنی ڕاژە و یاسای بەدەستھێنانی زانیاری .

لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردن و کارنامەی فراکسێونی گۆڕان. ئەولەویەتی کارکردنمان بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان بریتی دەبێت لە :

چارەسەرو بەدواداچونی کێشەکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت مەسەلەی موچە و بژێوی خەڵکی کوردستان
 دەرچواندنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە هۆی شەفافکردنی داهات و بە نیشتیمانی کردنی هێزە چەکدارەکان

بایەخدان بەکەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و وەبەرهێنان و بەگژداچونەوەی گەندەڵی،

بەدامەزراوەکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم.

چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە لەبواری(ئابوری، سەربازی، یاسایی، کارگێڕی)
پاراستنی فەرھەنگ و زمانی کوردی و فەراهەمکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و سەروەری یاسا. لەم پێناوەدا لەم وەرزە نوێیەی کاری پەرلەماندا کاردەکەین بۆ پەسەند کردنی ئەم پڕۆژە یاسایانە:-


1 :- پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەشێوازێک کە دەستەبەری شەفافیەت بکات لەداهاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنوریەکان .هەروەها چۆنیەتی خەرجیەکان و دەستەبەرکردنی موچەی موچە خۆران بەموچە نەدراوەکانیشەوە و کۆتایهێنان بە لێبڕینی موچە.


2 :- هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەوڵدان بۆ یەکخستنەوە و بەدامەزراوەکردنی هێزەچەکدارەکان.


3 :- یاسای داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری لەپێناو سەروەربونی یاسا و پاراستنی مافی ئازادییە گشتیەکان، بەتایبەت ئازادیی ڕادەربەڕین

4 :- هەمواری یاسای وەبەرهێنان لەکوردستان بەمەبەستی سودمەندبونی خەڵکی کەم دەرامەت و بەگژداچونەوەی گەندەڵی و داگیرکاری کە لەم بوارەدا ڕێژەکەی زۆرە.


5 :- پڕکردنەوەی ئەوبۆشاییە یاساییانەی کە بۆدەستە سەربەخۆکان ( مافی مرۆڤ ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی) لە پێناو بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری پەڕلەمان.


6 :- گوشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی (سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازیەکان) لەپێناو جێبەجێکردنی یاساکانی پەڕلەمانی کوردستان و شەفافیەت لە داهاتی نەوتدا.


7 :- دروستکردنی( دەستەی دانوستانکار لەنێوان هەرێم و بەغداد) لە پێناو بەدامەزراوەیی کردنی گفتوگۆکان و مەرجەعی بونی پەڕلەمانی کوردستان وەک لە کارنامەی حوکمەت و ڕێککەوتنەکاندا هاتوە .
8-پەسەندکردنی یاسایەک بۆ پاراستنی بەرھەمە ناوخۆییەکان.


-لەکۆتاییدا داوا دەکەین پەڕلەمانی کوردستان هاوکات لەگەڵ دەرچواندن و پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایانەدا ئەولەویەتی پەرلەمانی کوردستان( نوسینەوەو پەسەندکردنی دەستور و هەمواری ئەو یاسایەنە بێت کە هەڵگری ڕەهەندی نیشتیمانین).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن