1945 کوردستان

ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری بڵاوكرده‌وه‌

06:05 - 26/02/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تاییەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، ئەمڕۆ هیچ توشبوویه‌ك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستيی ھەرێم ئاشكرایكرد، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو، پێنج هه‌زار و ٩١٢ پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و ٢٠٢ حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه‌.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی، لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٨٠ تووشبووی دیكە چاكبونەتەوە و هیچ توشبوویه‌ك گیانی له‌ده‌سنه‌تداوه‌.


ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٦)
١. پشکنین: (٥٩١٢ پشکنینی نوێ)
• (١٨٤٠) هەولێر
• (١٥٠٦) سلێمانی
• (٢٣٥٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢٠٣) گەرمیان
• (١٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٠٢ تووشبووی نوێ)
• (٩٨) هەولێر
• (٤٥) سلێمانی
• (٥٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٨٠ چاکبوون)
• (٢١) هەولێر
• (٢٩) سلێمانی
• (٢٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٧٤٣٠٧ (٤١٨٧٧٧ هەولێر، ٢٣١٢٣٢ سلێمانی، ٥٠٦٧٥٢ دهۆك، ٧٥٤٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٨٦٣٩ (٣٧٧٦٨ هەولێر، ٣١٣٧٤ سلێمانی، ٣٦٣٩٤ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٣٣٢ (٣٦١٧٤ هەولێر، ٢٩١٥٦ سلێمانی، ٣٥٠٤٣ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٨٨ (٦٦١ هەولێر، ٥١١ سلێمانی، ٦١٥ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی شوبات ٢٠٢١


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن