به بڕیاری وه‌زیری دارایی مووچه دواكه‌وتوه‌كان كران به ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه
12:05 - 25/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به بڕیاری ئاوات شێخ
جه‌ناب وه‌زیری دارایی، مووچه دواكه‌وتووه‌كان كران به ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی
دارایی كه ده‌ست "زه‌مه‌ن" كه‌وتووه و
واژۆی ئاوات شێخ جه‌نابی له‌سه‌ره، مووچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی دارایی 2016 و 2017
هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێننه‌وه به مووچه‌ی شایسته‌یی نه‌دراو، چونكه له ته‌رازوی
پێداچوونه‌وه‌ی ساڵانی 2016_2017 تۆماركراوه و له هه‌مانكاتدا له به‌یاننامه‌ی
دارایی ئاماژه‌ی پێكراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاره‌كه،
مووچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار، حوزه‌یران، ته‌مموز)ی ساڵی دارایی 2020 كه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی عێراقه‌وه خه‌رجنه‌كراون بۆ هه‌رێم بكرێته (الدائنون) ئه‌مه‌ش پابه‌ندبوونه
به بڕیاری ژماره 77 له حه‌وتی 10ی 2020ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تایبه‌ته
رێكخستنه‌وه‌ی پێدانی مووچه، له هه‌مانكاتدا مووچه‌ی مانگه‌كانی (نیسان، ئاب)ی
ساڵی دارایی 2020 به هه‌مانشێوه تۆماربكرێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی
مانگه‌كانی (تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌م)ی ساڵی 2020 به هه‌مان میكانزیمی
بڕگه‌ی دووه‌م جێبه‌جێده‌كرێت.