کوردستان

وەزیری دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

12:00 - 09/02/2021 4162 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ ھەولێر

وەزیری دارایی ھەرێم رایگەیاند، ھەموو ٢٥ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و بۆ ئەم مانگەش لەو وادەیە دەست پێدەكات.

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە "زەمەن"ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی داراییدا کۆبوونەتەوە و راگەیەندراوی دارایی ساڵی ٢٠١٩ و شەش مانگی سەرەتای ٢٠٢٠یان وەرگرتووە و بردوویانەتە پەرلەمان كە ئەوە ھەنگاوێكی گرنگە. 

 

وتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی ئەنجامدەدەن.

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی جەختی كردوەتەوە كە ٣٠ رۆژ جارێك و لە ٢٥ ی مانگدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت بە لێبڕین، بەڵام بڕی لێبڕین دیاری نەكراوە و بەپێی داھاتی بەردەست بۆ مانگەكە دیاری دەكرێت.

 

زیاد جەبار باسی لەوەشكرد كە چاوەڕوانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی دەكەن بێتە پەرلەمان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement