21 ملیار و 700 ملیۆن دینار تایبەت بەم توێژە خهرج دهكرێ
01:06 - 16/01/2021
زەمەن ــ هەرێمى کوردستان
وتەبێژى وەزارەتى پیشەسازی و بازرگانی رایگەیاند، بڕیارى خەرجکردنى قۆناغى
پێنجەمى پارەى گەنمى جوتیاران دراوە و تەنها رێگارى ئیدارى ماوە بۆ دابەشکردنى.
فەتحى محەمەد، وتەبێژى وەزارەتى پیشەسازی و بازرگانی بە"زەمەن"ى
راگەیاند: " لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا قۆناغی پێنجەمی شایستەی دارایی
جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ گەنمی ساڵی ڕابردوو دەگات کە بڕەکەى 21 ملیار و 700
ملیۆن دینارە".
سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى پارەکە، وتەبێژى وەزارەتى پیشەسازی و بازرگانی
وتى: "سبەینێ دەردەکەوێت کەى دابەشدەکرێت، بەڵام بەپێى
رێزبەندیی دابەشدەکرێت بۆ ئەو جوتیارانەى گەنمەکانیان داوەتە سایلۆکان".
باسی لەوەشکرد: "بۆ ههولێر شهش ملیار و 300 ملیۆن دینار، بۆ سلێمانی
نۆ ملیار و 400 ملیۆن دینار، بۆ دهۆکیش شهش ملیار دینارە".
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا پاش گەیشتنی پارەکە دەست بە خەرجکردنی قۆناغی
چوارەمی پارەی گەنمی جووتیارانى ههرێمى كوردستان كرا، کە بڕەکەی 11 ملیار و 739
ملیۆن دینارە.