دەربارەی دۆخی کارەبا رونکردنەوەیەک لە وەزارەته‌وه
09:51 - 22/11/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: رۆژانە 3200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و خواستی
بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات بەرز بووەتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ
یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانی ئاستی
بەرهەمهێنانی كارەبا رۆژانە بۆ 3200-3300 مێگاوات بەرز بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی
پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە
لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، بەمەش ماوەكانی
پێدانی كارەبا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت.
ئاماژهبهوهشكراوه، وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ
زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی
كارەبا كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی.
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌دا باسلهوهكراوه،
لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانتر و زیاتر دەست بە
جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن، داوا لەهاوبەشانی كارەباش دەكات لەم وەرزەدا زیاد
لەپێویستی خۆیان كارەبا بەكار نەهێنن .