ورده‌كاری سزادانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیارو سه‌رزه‌نشتكردنی قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق
09:52 - 21/11/2020
"زەمەن"
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڕیاری سڕكردنی بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌كرد و مه‌كته‌بی
سیاسیشی راسپارد سزای قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق دیاریبكات.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له قه‌ڵاچوالان كۆبوه‌وه، به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگاداری یه‌كێتی بۆ "زه‌مه‌ن" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ده‌نگدان بریاری
سڕكردنی مه‌لا به‌ختیار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی
یەکێتی درا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری) كه تێیدا ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتیشی خواستی زۆرینه بڕیاری قورس‌تر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ترسان له دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆی سزادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و نه‌رۆشتنی مه‌لا به‌ختیار بۆ ناو پارتی، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌باش زانرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا
بە پاساوی پابەندنەبوونیان بە بڕیارەکانی حیزب، سه‌رزه‌نشتی زاره‌كی قوباد تاڵه‌بانی
و و رێواز فایه‌ق كرا‌و به‌ده‌نگدان بڕیاردرا، مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپشكبكرێت له
جۆری سزادانی هه‌ردووكیان.
شێوازی سزادان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی
بریتییه له پێنج قۆناغ:
* ئاگاداركردنه‌وه
* سه‌رنجڕاكێشان
* سڕكردن
* دورخستنه‌وه
* ده‌ركردن
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەلاچوالان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی نێوخۆی حیزب و پێشهاتەکانی بارودۆخی کوردستان و عێراق کرا.