راستی و ناڕاستی دەنگۆی تووشبونی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەکۆرۆنا
08:23 - 26/10/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ توشبوویه‌كی
كۆرۆنا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنای تێدا نییه.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ده‌نگۆی توشبوونی د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به كۆرۆنا دوره له راستییه‌وه ناوبراو هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه
نییه له ئێستادا.
وتیشی، د. سه‌باح چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ توشبوویه‌ك
هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێی رێنماییه‌كان له‌ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین
كردووه، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی تێدا نییه و له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا پشكنین
ده‌كات و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه یاخود نا.
پێشتر هه‌ریه‌ك له وته‌بێژ و هه‌ردوو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی توشی كۆرۆنا ببوون.