کوردستان

شەقامى 150 مەترى هەولێر بەرەو تەواوبون دەچێت

09:34 - 17/10/2020 231 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، كاركردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت.

 
شەقامی 150 مەتری هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت كە درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پرۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێت. 

شەقامەكە بە شێوەیەكی بازانەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە باوەش بە هەولێردا دەكات. بە دەیان شەقامیش لەگەڵ رێگەی سەرەكیی دەروازەكانی هەولێر بەستراوەتەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەستوگوزرای حكومەتی هەرێم بڵاوی كردەوە، كاركردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت، بە تەواوبوونی شەقامی 150 مەتری، ئەو قەرەباڵغییەی رێگەوبان تا رادەیەكی زۆر چارەسەر دەكات وشۆفێر دەتوانێت بەخێرایی 120كم كاتژمێر بەشێوەیەكی بازنەیی هەموو هەولێر بسووڕێتەوە.

شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا درێژەپێدەری شەقامە بازنەییەكانی تری هەولێرە، كە پێكهاتوون لە30 مەتری و 40 مەتری و 60 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری، هەر ئاراستەیەكی شەقامەكە نزیكەی 20 مەترە، بەرینی رێی خزمەتگوزارییەكانی 15 مەترە.

كۆی پرۆژەكە بەسەر پێنج قۆناغ دابەش بووە، قۆناغی یەكەم كە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، بە دوو بەش تەواو دەبێت، بەشی یەكەم، لە رێی شەقڵاوە بۆ رێی بەحركە لە 8ی ئەیلوولی 2019 دەستیپێكردووە، بەدرێژایی 9.5 كیلۆمەتر تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت.

 ئەم بەشە پێكهاتووە لە دوو ئینتەرچەینج و هەشت ئۆفەرپاس و شەش ئەندەرپاس و سێ یوتێرن فلای ئۆڤەر و سێ پردی پەڕینەوەی پیادە.

بەشی دووەمی ئەم قۆناغە لە رێی بەحركە بۆ گۆپاڵە، درێژییەكەی 6 كیلۆمەترە. پێكهاتووە لە دوو ئینتەرچەینج كە یەكێكیان بە رێگای گۆپاڵ-دهۆك و ئەوی تر بە رێگەی ئۆتۆبانی هەولێر-زاخۆ دەبەسترێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement