لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا بڵاوکردەوە
12:20 - 25/09/2020
"زەمەن"
لاهور شێخ جەنگی،
هاوسەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی ریفڕاندۆمدا دەڵێت، چارەنوسی گەلی کوردستان و دەستەکەوتەکانی،
کران بە قوربانی لێکدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەکی تێنەگەیشتوو و کاڵفام.
ئەمڕۆ هەینی، لە
پەیامێکدا کە بە بۆنەی سێیەم ساڵیادی ریفڕاندۆمەوە بڵاویکردووەتەوە، لاهور شێخ
جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، نوسیویەتی، 25/7/2017 ئەو رۆژەی کە چارەنووسی گەلی
کوردستان و دەستکەوتەکانی، کران بە قوربانی لێکدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەکی
تێنەگەیشتوو و کاڵفام، سەرباری شکستی ریفراندۆم و بێ هیواکردنی گەلێک لە سەربەخۆیی،
بەڵام هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافی رەوای چارەی خۆ نووسین
بەردەوام دەبێت."
له به‌هاری 2017 ئه‌نجومه‌نی
باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و ئه‌ندامێتی حیزبه‌كانی یه‌كێتـی و یه‌كگرتو و سۆسیالیست و
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شیوعی و پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی پێكهات.
له پاش دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و هه‌وڵه‌ی به ناپێویستزانی
و به‌توندی دژی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌بوو و پاساوه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه هه‌م كاته‌كه‌ی
له‌روی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه نه‌گونجاوه، هه‌م له باری ناوخۆیشه‌وه زه‌مینه‌ی له
باری بۆ نه‌ره‌خساوه.
رۆژی 7ی حوزه‌یران ئه‌نجومه‌نه‌كه
بڕیاری دا له 25ی ئه‌یلولی 2017 ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامبدرێت، له‌دوای دیاریكردنی
رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كاردانه‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌مریكاو بریتانیا‌و
به‌غداو توركیا‌و ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌و به فه‌رمی له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌كانیان دژایه‌تی پرۆسه‌كه‌یان كرد.
له 25ی ئه‌یلولی 2017 پڕؤسه‌ی
ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدراو 92%ی به‌شداربوانی ریفراندۆمه‌كه به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی
هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان دا.