بەریتانیا.. درامایەک لەسەر کوشتنی کچێکی کورد بەرهەمهێنرا
10:34 - 25/09/2020
"زەمەن"
کەناڵی ئای تی ڤی بەریتانی، رووداوی کوشتنی
کچێکی کورد، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ کوژراوە، کردوویەتی بە دراما و بڕیارە بەمزوانە پەخش
بکرێت.
د.ساماڵ مانی لێکۆڵەر لە کەیسی کوشتنەکە، بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاند، بڕیارە چیرۆکی کوشتنی بەناز
مەحمود بابەکر وەکو دراما لە سەر شاشەی ئای تی ڤی بەریتانی پەخش بکرێت.
ساڵی ٢٠٠٦، کچێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا بە
ناوی بەناز مەحمود بابەکر، لە لەندەن کوژرا و ئەو رووداوەش کاردانەوەی زۆری ناوخۆی
ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.