شاره‌وانی سلێمانی زیاده‌ڕۆییه‌كی سەیر ئاشکرادەکات
11:26 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
شاره‌وانی سلێمانی زیاده‌ڕۆییه‌كی ده‌گمه‌نی ئاشكراكرد، هاوڵاتیه‌ك خانوی له‌سه‌ر زه‌وی هاوڵاتیه‌كی تر دروستكردوه، بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی.
له‌وباره‌یه‌وه شاره‌وانی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه"تیمە‌كانی بە‌شی لابردنی سە‌رپێیچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە لە‌بوونی زیادە‌ڕه‌وییه‌ك كە ھاوڵاتیه‌ك ھە‌ستاوە بە‌درووستكردنی خانویە‌ك لە‌گە‌ڕە‌كی كوردسات، لە‌سە‌ر زە‌وی ھاوڵاتیه‌كی تر، بێ ئاگادری خاوە‌نه‌كە‌ی، له‌كاتێكدا كه‌سی زیادە‌ڕۆكار ھیچ پە‌یوە‌ندی بە‌و زە‌ویه‌وه نیه"
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتوه"تیمە‌كانی شاره‌وانی، ئە‌مرۆ ٤ - ٨ - ٢٠٢٠ بە‌ھاوكاری پۆلیسی سە‌را و پۆلیسی كوردسات ھە‌ستان بە‌راگرتنی كارە‌كە و ده‌ستگیركردنی ئە‌وكە‌سانە‌ی كاریان تێدا دە‌كرد،به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ی كردوه خۆی شاردۆته‌وه و ده‌ستگیرنه‌كراوه".