452 کوردستان

دوو برا لە ئاودا خنکان

03:58 - 03/08/2020

"زەمەن"

پۆلیسى گەرمیان ئاشکرایکرد، نیوەڕۆى ئەمڕۆ، دوو برا لە کاتى مەلەکردن لە ئاوێکدا خنکان.


عەلى جەمال قدورى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگوندی (بنکە) سەربەناحییەی (خان )وە تەرمی دوو منداڵ کەبرای یەکترن بەناوەکانی ( ڕێبین یاسین محمد ) لەدایکبووی 2014 و (هارون یاسین محمد ) لەدایکبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاو گیانیان لەدەستدابوو.

وتیشى، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی بنکەن، ئەو دوو برایە بەمەبەستی مەلەکردن چونەتەسەر مەشروعی ئاو کە نزیکە لەگوندەکەی خۆیانەوە، یەکێک لەمنداڵەکان کەوتۆتە ئاوەکەوە لەکاتێکدا براکەی ویستوویەتی ڕزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتوەو خنکاوە .

ئاماژەى بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمەکان دۆزراونەتەوەو بەمەبەستی تۆێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن