61193 کوردستان

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

06:26 - 18/06/2020

"زه‌مه‌ن"
زانایانی بواری فەلەکناسی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکردووە بە گوێرەی ئەو پێشبینیە فەلەکیانە دواین ڕۆژی مانگی داهاتوو، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.


ماڵپەڕی دەلیل وەتەن بڵاویکردووەتەوە، کە بە گوێرەی پێشبینییەکانی فەلەکناسان رۆژی پێنجشەممە 30 تەمووزی 2020 ئەگەر مەراسیمی حەج بەڕێوەبچێت ئەوا حاجیان دەچنە کێوی عەرەفات کە رۆژی عەرەفەیە، رۆژی دواتر کە دەکاتە هەینی 31 تەمووزی 2020 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی ئایاری 2020 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو زۆرینەی کاتیش جەژنی قوربان و ڕەمەزان دوو مانگ و 10ڕۆژ نێوانیەتی.

جەژنی قوربان بە یەکێک لە دوو جەژنە سەرەکییەکەی موسوڵمانان دادەنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش چوار ڕۆژ موسوڵمانان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە جه‌ژن ده‌گێڕن.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن