په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات
03:12 - 25/05/2020
زه‌مه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رونكردنه‌وه ده‌ده‌ن.
دلشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ئاشكرایكرد كه نمره‌ی بڕیار 5 نمره‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌ك وانه بۆ په‌ڕینه‌وه، هه‌ر خوێندكارێك حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌و دوو مه‌رجه بگۆڕێت سود مه‌ند ده‌بێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه نوره‌دین عوسمان، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری تاقیكردنه‌وه‌كان له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ی رونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر خوێندكارێك یه‌ك وانه كه‌وتبێت و وانه‌كه‌ی له 35 نمره بۆ سه‌ره‌وه بێت ده‌رده‌چێت، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی 5 نمره‌ی بڕیار كه نمره‌كه‌ی ده‌بێت به 40 و به‌وه‌ش خوێندكاره‌كه به په‌ڕینه‌وه"عبور" ده‌رده‌چێت.
نوره‌دین عوسمان نمونه‌ی زیاتری هێنایه‌وه " ئه‌گه‌ر خوێندكارێك سێ وانه‌ش كه‌وتبێت به مه‌رجێك وانه‌كانی 40 و 47 و 48 بێت ئه‌وا ده‌رده‌چێت، به‌وپێیه‌ی وانه‌ی 40 كه به په‌ڕینه‌وه ده‌رده‌چێت و دوو وانه‌كه‌ی تریش به پێنج نمره‌ی بڕیاره‌كه ده‌بن به 50 و خوێندكاره‌كه ده‌رده‌چێت.
بۆ زیاتر به‌رچاوڕونی خوێندكاران به‌رێوه‌به‌ری كاروباری تاقیكردنه‌وه‌كان له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتی" ئه‌گه‌ر خوێندكارێك وانه‌یه‌كی كه‌وتوی هه‌بێت به‌ڵام وانه‌كه له‌خوار 35 نمره‌وه بێت ئه‌و خوێندكاره ده‌رناچێت و پێوسته له خولی دووه‌مدا تاقیكردنه‌وه له‌و وانه‌یه‌دا بكات، وتیشی، گۆڕینی دۆخ "حاڵه‌ت" ته‌نها ئه‌وه نیه خوێندكاره‌كه ده‌ربچێت، ئه‌كرێت خوێندكاره‌كه له ئێستادا 5 نمره‌ی بڕیار وه‌ربگرێت بۆ وانه‌كان و عبوریشی بمێنێت بۆ خولی دووه‌م، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خوێندكارێك وانه‌یه‌كی 45 بێت و وانه‌یه‌كی 35 ئه‌وكاته وانه‌ی 45 كه‌ی به نمره‌ی بڕیار بۆ ده‌كرێت به ده‌رچوو، به‌ڵام بۆ وانه‌ی 35 كه ده‌بێت له خولی دووه‌م تاقیكردنه‌وه بكات.