وادەی شەپۆلێکی لێزمە باران لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
03:06 - 09/10/2019
"زەمەن"
کەشناسێکی دیاری عێراق ڕایگەیاند لە ڕۆژی
هەینییەوە شەپۆلێکی لێزمە باران و باوبۆران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سادق عەتییە کەشناسی دیاری عێراق، کە
ئەندامی شارەزای ڕێکخراوی "الأرصاد العالمية"ە، پێشبینی دەکات
لە ڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی با و بارانی بەخووڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەو
شەپۆل پێشتر ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە، بەڵام لە ڕۆژی هەینیدا لە هەرێمی
کوردستان چردەبێتەوە.
بەڵام بە گوێرەی ماڵپەڕی
ئەکواوێزەر تا مانگی ١١ باران لە هەرێمی کوردستان
نابارێت و پێشبینی دەکات لە 4ی ١١ باران ببارێت.