227 وەرزش

یۆڤانتۆس نرخی دەستبەرداربون لە رابیۆی دیاریكرد

12:25 - 12/05/2020

"زەمەن"
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نرخی دەستبەرداربون لە ئەدریان رابیۆی دیاریكردو دەستبەرداری دەبێت.

 

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردۆتەوە، رابیۆ ئامادە نیە موچەی ساڵانەكەی كەمبكاتەوە كە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێكی زۆر لە یانەكان موچەی یاریزانەكانیان كەدەكەنەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە رابیۆ رەتیكردۆتەوە رۆژی 18ی ئەم مانگە بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەی یۆڤانتۆس بكات.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە داوایان لە باوكی ئەو یاریزانە كردووە یانەیەكی بۆ بدۆزێتەوە تا لە هاویندا رووی تێبكات، یۆڤانتۆسیش ئامادەیە بە 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.


رابیۆ سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە رویكردە یانەی یۆڤانتۆس و موچەی ساڵانەكەشی 8 ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستاشدا یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی كە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرایەتی دەكات، دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانی.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن