بەڤیدیۆ... جموجوڵە سەربازیەکانی تورکیا بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
"زەمەن"
شەوی
رابردوو، تورکیا جموجوڵە سەربازیەکانی بەرەو سنوری باکوری سوریا "رۆژئاوای کوردستان" دەستپێکرد.
ئاژانسی
ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا 130 دانەن و بەرەو سنورەکانی سوریا "رۆژئاوای کوردستان" بەڕێکەوتون، کە چەندین دەبابەی لە جۆری "M60"
و زرێپۆش لە جۆری "M113" تێدایە.
لە گرتە
ڤیدیۆیەکەدا ، دەرکەوتوە سوپای تورکیا بە شاری ئاکچاکاڵی کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا، تێپەڕدەبن و بەرەو سنورەکانی
سوریا "رۆژئاوای کوردستان" دەڕۆن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا هێزەکانی لەو ناوچەیە کشاندۆتەوەو هەڕەشەی رووخانی ئابوری لە تورکیا کردوە، ئەگەر هێزەکانی سنوری سوریا
تێپەڕێنێت.
no