هەواڵ

ڕووفاتی ئەنفالکراوان لە سەماوەوە گەیەندراوەتە بەغدا

10:57 - 14/08/2019 87 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار ئاشکرایدەکات دوای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی سەحرای بادیەی سەماوە، گەیەندراونەتە پزیشکی دادی لە بەغدا.


سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند وای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی سەحرای بادیەی سەماوە، بەشێوەیەکی زانستی دەرهێنران کە ژمارەی شەهیدەکان ۱۷۱ ژن و مناڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق.
وتیشی وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەستبکرێت بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی تر کەلەتەنیشت گۆڕە تەواو کراوەکەن.

ڕوونیشیکردوەتەوە تەنیا لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی تری ئەنفالکراوانمان لە پارێزگای سەماوە هەن، هەوڵی جدی و نوێ هەیە بۆ دەستبەکاربوون لە دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە هەماهەنگی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق و هەرێم.
سالار مەحمود ڕاشیگەیاندووە هەوڵدەدەین پێش هێنانەوەی ئێسک و پروسکەکان بۆ کوردستان، لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێکرنیان بۆ ئەنجام بدرێت.
فۆتۆ: خەبات عەبدوڵا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن