هەواڵ

کەسێک دوای چەند ڕۆژێک لەمردنی لە هەولێر دۆزرایەوە

10:18 - 14/08/2019 291 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند له‌ شوقه‌كانی عینكاوه‌ كه‌ كه‌سێك بەناوی دکتۆر هەڵۆ چه‌ند رۆژێك بوو به‌ مردنی خۆی گیانی له‌ ده‌ستدابوو، بە هۆی بۆنی تەرمەکەیەوە دۆزرایەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژن هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە لە هەولێر و ئەو پلانەی دایانڕشتووه‌ بۆ رۆژانی جەژن وەك خۆی جێبەجێكراوه‌ و لە هەر چوار رۆژی جەژندا هیچ رووداوێك رووینەداوه‌.

وتیشی : سێیەم رۆژی جەژن باس لە بڵاو بوونەوەی بۆنێك دەكرا لە یەكێك لە شوقەكانی عینكاوە دوای چوونی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كەسێك بە مردنی خۆی لە رۆژی شەشی ئاب لە ماڵەكەی خۆی مردووە بەناوی دكتۆر هەڵۆ.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن