هەواڵ

سەرۆکی پەرلەمان لەسەر مەلا هەڵۆ و ماریا هەورامی هاتە دەنگ

08:33 - 14/08/2019 2217 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر داوای لێبوردنەکەی مەلا هەڵۆ و ماریا هەورامی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند ئەسڵ ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا گوڵاوپرژێنی ڕۆحی گوێگرەکانی بکات.

له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا گوڵاوپرژێنی ڕۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن، خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە هونەرمەند ماریا هەورامی كلیپی (دڵەكەم)ی بڵاوكردەوە، دواتر مامۆستایەکی ئاینی ڕەخنەی توندی لێگرت و دەڵێت ئاینی ئیسلام لەگەڵ گۆرانیوتندا نییە و قسەکانیشی کاردانەوەی لێکەوەتەوە و دواتر داوای لێبوردنی کرد لەسەر بەکارهێنانی هەندێک دەستەواژە و خێزانی ماریا هەورامیش دەڵێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن