هەواڵ

دوو ئافرەتی کورد لە جەژندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

07:48 - 14/08/2019 741 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ڕێژەی خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و تەنها لە سێ ڕؤژی جەژندا چوار کەس خۆیانکوشتوە.


ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان كچێكی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵكی ئیلام بە ناوی (زەهرا مەهدی بەیگی) لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە هەواڵەکەی ئەو ڕیکخراوەدا هاتووە " (زەهرا) بە هۆی دژایەتی خاڵۆی لەگەڵ پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی ناوبراو لەگەڵ ئەو كوڕەی خۆشی ویستووە خۆی كوشتووە".

هەروەها دوێنێ، كچێكی خەڵكی پیرانشار بە ناوی (سەبری محەمەدزادە) بە هۆكارێكی نادیار خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر دوێنێ، لاوێكی خەڵكی دێولان بە ناوی (بەهرام محەمەدی) بە هۆی كێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن