هەواڵ

لەسەر هێشتنەوەی ڕیش و پانتۆڵی کورت ڕوونکردنەوە دەدرێت

07:10 - 14/08/2019 617 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا لە بارەی هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە ڕیش دەهێڵنەوە و شەڕواڵی کورت لەپێدەکەن هاتەدەنگ و ڕایگەیاند دوورە لە ڕاستیەوە.


پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ریش ده‌هێڵنه‌وه‌ و پانتۆڵی كورت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌به‌رده‌كه‌ن ،بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.


داواش له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و پێگه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات به‌ هۆشیاریی و راستگۆییه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌، هه‌واڵه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ژماره‌ ساخته‌كان، بە هەواڵی ناڕاست‌ ئاسایشی شاره‌كه‌ تێك بده‌ن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن