هەواڵ

هاتووچۆی دەربەندیخان وەڵامی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە

05:56 - 14/08/2019 2096 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان  بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، وەڵامی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە کە چەند وێنەیەکی تونێلەکەی بڵاوکردبوویەوە و دەڵێت ئەو وێانانە هی زستانە و هی ئێستا نییە و هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ ترس هاتووچۆ لەو ڕێگەیەوە بکەن.

هاتووچۆی دەربەندیخان لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرایدەکات "ماوەی چەند ڕۆژێکە لەتۆڕەکۆمەڵایەتی یەکان وێنەیەکی تونێلی دەربندیخان بڵاو کراوەتەوە کە تونێلەکە هەڵتەکێنراوەو شێوەی کانیەک لەوێنەکاندا پیشان دەدرێت کەبەمەش شۆفێران ترسێکی وایان لێ نیشتوە کەڕێگاکە هاتوچۆی لێوەناکرێت و خەڵکی پەنابۆ ڕێگای سەرشاخ و جێگاکانی تر دەبات.ئەوەی ڕاستی بێت ئەو وێنانە وەرزی زستانی ئەم ساڵە لەپرۆژەیەکی خێرای سەرۆکایەتی شارەوانی دەربندیخان بو، کەئەوجێگایەی کەهەڵکەندراوە بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو ڕێژەیەکی زۆری باران بارین و تەقینی ئاوێکی زۆر لەناوچەکەو بەتایبەت تونێلی دەربندیخان شارەوانی لەپرۆژەیەکی خێرادا کۆمەڵێک لەو چاڵ و چۆڵی و گرفتانەیان کۆنکرێت کرد کەڕۆژانە گرفت بۆشۆفێران دروست دەبو، بۆیەدەبینین لەئێستادا ئەو وێنانە پیشان دەدرێتەوە کەگوایە ئەمە ناوتونێلی دەربندیخانەو ڕێگای هاتوچۆی تێداناکرێت".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخاندا هاتووە "دواجار و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی ئەندازیاری تایبەت مەند کارلەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان کراوەو دەرخستەیەک بەبڕی ۹۷ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتانەی کەڕۆژانە بەرۆکی شۆفێران دەگرێت.کەس نەزانێت ئێمە دەزانین چارەسەرەکانی ڕابردو تەنها علاجێکی کاتی و بۆچەند مانگێک بوە".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەشەی ئەوەی کرد کە دۆخی ڕێگاوبانی تونێلەکە زۆر خراپە و ئامادەیی بۆ چاککردنی دەربڕی.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

پەیامێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان:-

وەبۆ هاوڵاتیان و شۆفێرنی خۆشەویست...

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەتۆڕەکۆمەڵایەتی یەکان وێنەیەکی تونێلی دەربندیخان بڵاو کراوەتەوە کە تونێلەکە هەڵتەکێنراوەو شێوەی کانیەک لەوێنەکاندا پیشان دەدرێت کەبەمەش شۆفێران ترسێکی وایان لێ نیشتوە کەڕێگاکە هاتوچۆی لێوەناکرێت و خەڵکی پەنابۆ ڕێگای سەرشاخ و جێگاکانی تر دەبات.ئەوەی ڕاستی بێت ئەو وێنانە وەرزی زستانی ئەم ساڵە لەپرۆژەیەکی خێرای سەرۆکایەتی شارەوانی دەربندیخان بو، کەئەوجێگایەی کەهەڵکەندراوە بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو ڕێژەیەکی زۆری باران بارین و تەقینی ئاوێکی زۆر لەناوچەکەو بەتایبەت تونێلی دەربندیخان شارەوانی لەپرۆژەیەکی خێرادا کۆمەڵێک لەو چاڵ و چۆڵی و گرفتانەیان کۆنکرێت کرد کەڕۆژانە گرفت بۆشۆفێران دروست دەبو، بۆیەدەبینین لەئێستادا ئەو وێنانە پیشان دەدرێتەوە کەگوایە ئەمە ناوتونێلی دەربندیخانەو ڕێگای هاتوچۆی تێداناکرێت.

گومانی تێدانیە لەئێستاشدا ئەوشوێنە گرفتی هاتوچۆی تێدایە بەهۆی ئەوەی ئەوکارەی لەڕابردودا کراوە کارێکی سەرەتای بوەو تەحەمولی ئەولودو قورسایە ناکات.لەهەوڵەبەردەوامەکانمان شان بەشانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربندیخان و قائم قامیەتی قەزای دەربندیخان بۆچارەسەرکردنی هەمیشەی گرفتەکان چەند لیژنەیەکی تایبەت مەند لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و پارێزگاری سلێمانی تەواوی ئەوگرفتانە پیشانی لیژنەکان دراون وەبە ڤیدۆو دۆکۆمێنت ڕوداو گرفتەکان خراونەتەبەرچاوی لیژنەکان.

تادواجار و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی ئەندازیاری تایبەت مەند کارلەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان کراوەو دەرخستەیەک بەبڕی ۹۷ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتانەی کەڕۆژانە بەرۆکی شۆفێران دەگرێت.کەس نەزانێت ئێمە دەزانین چارەسەرەکانی ڕابردو تەنها علاجێکی کاتی و بۆچەند مانگێک بوە.

بۆیە لەئێستادا و بەهەوڵی بەردەواممان سەرەڕای کاری خۆمان هەستاوین بەجوڵاندنی ئەوپرۆژە لەناوپارێزگای سلێمانی ژور بەژور پرۆژەکەمان جوڵاندوە بۆئەوەی بەزوترین کات بکەوێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە سوپاسی قائم قام و شارەوانیش دەکەین هاوکارو خەمخۆربون و هەوڵی بەردەوامیان هەبوە،خەڵکانی خۆبەخش و تیمەکانی هاتوچۆو شارەوانی لەڕابردودا هەوڵدراوە ئەوگرفتانە چارەسەربکرێت وەکو ئەوەی کەلەئێستادا دەیبینن و بەبەرچاوەوەیە بەڵام ئەمە کافی نیەو لەهەمان کاتدا بەپێویستی دەزانین پرۆژەی پێویست و گونجاو بەزوترین کات جێ بەجێ بکرێت و چیتر ئەم گرفتانە بەپرۆژەی بچوک و پڕکردنەوە بەکۆنکرێت و قیرکردنی یەک دوچاڵێک و داپۆشینی ڕەگلەو مەترسی یەکانی ڕێگاکان لەسنورەکە چارەسەری پێویست نین.

ئەم کارانەش بەخەڵکانی خۆبەخش یاخود ئەملایەن و ئەولایەن ناکرێت بەڵکو پێویست دەکات بودجەی پێویستی بۆتەرخان بکرێت و چارەسەرکردنی هەمیشەی بەئەنجام بگەیەنرێت.نامانەوێت وەک ڕابردو بەداخستنی تونێلی دەربندیخان بۆچەندین ڕۆژ کارکردن دواجار کارێکی بچوک و ئانی بێت.داخستنی تونێلی دەربندیخان بەتایبەت لەم وەرزی گەرمایەدا لەگەڵ ئەوەی ڕێگابەدیلەکان سەخت و دژوارە ، لەهەمان کات ئاسان نیە بۆماوەیەک تونێل دابخرێت و خەڵکی بخرێنە مەینەتیەوەو دواجاریش چارەسەرەکان درێژخایەن نەبێت و پاش ماوەیەک گرفتەکان سەرهەڵ بداتەوە.

لەگەڵ هەمو گرفت و لەمپەڕێکدا ئێمەی ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆ زیادلەهاوڵاتیان و شۆفێران دەکەوینە ناڕەحەتی و دژواری یەوە ئەگەر تۆی شۆفێر کاتژمێرێک بەهۆی ڕێگاداخستن یان ڕوداوێکەو ناڕەحەت بوبێتی ئەوا ئێمەی پیاوانی هاتوچۆ تاقەت پڕوکێن بۆئەوەی تۆی بەڕێز زیاتر ماندونەبیت زۆرترین ماندوبون ڕوبەڕوی خۆمان دەکەینەوە.

جاهەرلەبەر ئەوەشە زۆرترین بەدواداچون و جوهدمان کردوە بۆئەوەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێل پرۆژەیەکی هەمیشەی بێت و جێگای ڕەزامەندی هەمومان بێت... بۆیەڕایدەگەیەنین ناڕەحەتیەکان لەوەدەرچوە بەکاری موزایەدەو هاشوهوش چارەسەربکرێن جا ئەگەر لەلان حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانەوەبێت وەیاخود هەر کەس و لایەنێکی تر بۆئەومەبەسە.وەک ئەوەی بەتەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان ڕاگەیاندوە دەمانەوێت ئەمجارە پرۆژە پێشنیار کراوەکان وەک خۆی جێ بەجێ بکرێن بۆئەوەی شۆفێران لەمەزیاتر توشی گرفت و لەمپەرنەبن.

ئێمەش چیتر ڕوداوەکان لەتۆماری ئامارەکاندا نەنوسینەوە. بەهیوای سەلامەتی بۆهەمولایەک.

ڕێژەن برهان احمد

 بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربندیخان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن