10 حاجی عێراقی کۆچی دواییان کردووە
03:18 - 14/08/2019
73 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
شاندی حەجی
عێراق ئامار و ژمارەی ئەو حاجییانە بڵاودەکاتەوە کە لەکاتی
بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کۆچی دواییان کردووە.
شاندی حەجی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند،
ئەم وەرزەی حەج، وەرزێکی سەرکەوتووبووە و 10 حاجی عێراقی گیانیان لە دەستداوە.
ڕوونیشیکردوەتەوە گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ عێراق لە 15ی
مانگەوە دەستپێدەکات و 31ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، هەروەها گەڕانەوەش لە رێگەی
وشکانییەوە لە 16 مانگ دەستپێدەکات و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئەمساڵ دوو حاجی هەرێمی کوردستانیش لەکاتی بەجێهێنانی
فەریزەی حەج لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.