هەواڵ

په‌رله‌مان لە بارەی چەکەوە داوایەک لە سەرۆکى حکومەت دەکات

09:29 - 14/08/2019 121 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکات، دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.

حەسەن کەعبی، ئەندامی دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت و پرۆسەی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکی بێ مۆڵەت، لەنێو شارەکان ئەنجام بدرێت.

عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێیدا بڵاوه‌ و به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵاته‌كه‌وه‌ به‌رده‌وام چه‌ك هێنراوه‌ته‌ ناو عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن