هەواڵ

نرخی نەوت بەرزبووەوە

09:02 - 14/08/2019 59 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیكەی ٦١ دۆلار مامەلەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ى ئابی ٢٠١٩، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٠دۆلار و٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٥٦ دۆلار و ٦٠سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمریکا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهینانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئۆپیک و گرژیەکانی ناوچەی کەنداو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن