هەواڵ

پیر لوقمان دەستگیرکرا

11:32 - 13/08/2019 770 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، سەرۆکی ناوەنی زەردەشتیانی کوردستان چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.


بە گوێرەی زانیارییەکانی زەمەن ئەو کەسەی سکاڵای لەسەر پیرلوقمان تۆمارکردووە زەردەشتییە و سکاڵای لەسەر پیرلوقمان تۆمارکردووە بە تۆمەتی ئەوەی کە لە پۆستێکی فەیسبووکدا سکاڵآی لەسەر تۆمارکردووە.


دوای دەستگیکردنی لەلایەن پۆلیسەوە، لەلایە دادوەری ئێشکگرەوە بە شێوەی کەفالەت ئازادکراوە.

لوقمان حاجی كەریم، سەرۆكی ناوەندی زەردەشتیانی كوردستانە لە سلێمانی. ماوەی چەند ساڵێکە داوا لە خەڵکی دەکات "ببنەوە بە زەردەشتی" و خۆی بە پیری زەردەشتیان دەناسێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن