هەواڵ

نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووی شارەوانی قەڵادزێ

10:28 - 13/08/2019 221 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ئەمشەو نارنجۆکێک هەڵدراوەتە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووی شارەوانی قەڵادزێ.

 
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە "کەمێک پێش ئێستا لە لایەن کەسێکی نەناسراو نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانی قەڵادزێ و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتۆتەوە".

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن