هەواڵ

لە حەجی ئەمساڵدا 309 ملیۆن تەلەفۆن ئەنجامدراوە

10:22 - 13/08/2019 76 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

لە حەجی ئەمساڵدا، حاجیان (309) ملیۆن پەیوەندی تەلەفونییان ئەنجامداوە.

 عەبدولعەزیز سالم، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکان و زانیاری تەکنەلۆژی سعودیە بڵاویکردەوە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا رێژەی بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی زۆر زیادیان کردوە لەلایەن حاجیانەوە.

ئەو بەرپرسەی سعودیە ڕاشیگەیاند:" تێکڕای بەشداربوانی هێڵەکانی پەیوەندی لە رۆژێکدا گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و (400) ھەزار بەشداربو، ھەروەھا رێژەی پەیوەندییە تەلەفونییەکان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گەیشتووەتە (309) ملیۆن پەیوەندی تەلەفونی".


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن