هەواڵ

تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە ئاوی سلێمانی بە هۆیەوە چوار کاتژمێر گیرایەوە

08:46 - 13/08/2019 255 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

قایمیقامیه‌تی قه‌زای دوكان دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مێردمنداڵێكی له‌ سنوری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر راگه‌یاند  کە پێشتر بۆ ئەوەی تەرمەکەی بدۆزنەوە، ئاوی سلێمانی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گیرایەوە.

قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2019رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە زێی دوکان مێردمنداڵێک خنکا ، ئەمڕۆ لە سنوری ناحییە ئاغجەلەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە كه‌ پۆلیسی ناحییەی ئاغجەلەر پێی راگەیاندون: ئەمڕۆ لە سنوری ئاوی ناحیەکەیان تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزراوەتەوە کە 19 رۆژ لەمەوبەر لە ئاوی زێی دوکاندا خنکا.

له‌ماوه‌ی رابردودا چەندین جار تیمی مەلەوانیی دوکان هەڵمەتی گەڕانی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه‌ ئەنجامدا و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر ئاوی دووکان گیرایەوە بەڵام هەوڵەکان ئەنجامی نەبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن