هەواڵ

سێ کچی دیکەی ئێزدی لە دەست چەکدارانی داعش ئازاکران

07:00 - 13/08/2019 117 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له‌ دهۆك رزگاركردنی سێ كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی له‌ ده‌ست داعش ڕاگەیاند.

حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له‌ پارێزگای دهۆك ئاشکرایکرد سێ كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی به‌ ناوه‌كانی "ا،ب،خ" ته‌مه‌ن 19 ساڵ، "ا،د،ب" ته‌مه‌ن 16 ساڵ و "و،ع،ع" ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ سووریا له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكات.

وتیشی پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و 3 كچه‌، له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له‌ دهۆك بووه‌ و ئێستا له‌ شوێنێكی پارێزراون و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ناو كه‌سوكاره‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن