هەواڵ

قائیمقامی شنگال داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ ئێزدییەکان دەکات

06:43 - 13/08/2019 44 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
قائیمقامی شنگال داوای دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كات.


مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام  له‌ باكووری سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ شنگال".

ڕاشیگەیاند: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا كه‌ توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت".

 

پێشنیازەکەی بەو جۆرەیە، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه‌ ئه‌مەریكا و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.

 

قایمقامی شنگال‌ پەکەکە بە هۆکاری نەگەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکە لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌‌ پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.

 

هەروەها په‌كه‌كه‌ به‌ هاوكاریكردنی به‌شێك له‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار دەکات كه‌ پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن