هەواڵ

تەندروستی کۆیە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

06:17 - 13/08/2019 101 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوکردەوە و تیایدا دەنگۆی نەبوونی پزیشکی ئێشکگر ڕەتدەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٣ی ئابی ٢٠١٩ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا هاتووه "سه‌باره‌ت بەوەی هەندێک پەیج هەواڵێکیان بڵاو کردووه‌تەوە، كه‌ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید چەند نەخۆشێکی لێیە و پزیشکی ئێشکگری لێ نییە و نەخۆش ببینێت، دوای پەیوەندیکردنمان بە عه‌بدوڵا مه‌حموود، جێگری بەرێوبەری نەحۆشخانە، ڕایگەیاند كه‌ لە بەشی فریاکەوتن پزیشکی ئێشکگری لێیە و نەخۆش بەڕێ دەکات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو لە بەیانییەوە ئەو پزیشکە ئێشکگرە نزیکەی 200 نەحۆشی بینیوە، ئەو هەواڵەی لە پەیجەکان بڵاو کراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییه‌وه‌.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن