هەواڵ

حکومەتی هەرێم ڕۆژێکی تریشی کردە پشوو

05:09 - 13/08/2019 4298 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌واوكه‌ری پشووی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بێت و تەواوی ئەم هەفتەیە پشوو بێت.

جوتیار عادل، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2019 ، له‌ته‌واوی داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.

دەشڵێت ئه‌و رۆژه‌ش له‌گه‌ڵ پشووه‌كانی‌ جه‌ژنی‌ قوربان ده‌بێت و له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌وام له‌ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن