هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكەی دوێنێی راگەیاند

09:17 - 13/08/2019 131 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌یه‌كی باشووری به‌غدا روویدا، ١٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.


سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە‌، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند مووشه‌كێك به‌سه‌ر چه‌ند خانوویه‌كدا له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ باشووری به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٣ هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.


رونیشیکردەوە، حەووت برینداریان گه‌یاندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌حمودییه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن