هەواڵ

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

08:53 - 13/08/2019 110 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لەچاو دوێنێ گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەر نەهاتوەو تا رادەیەک جێگیرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠١٩، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٨ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٥٤ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی بەردین لە لایەن ئەمریکا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهینانی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئۆپیک و گرژیەکانی ناوچەی کەنداو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن