هەواڵ

کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بەغدا تەقییەوە

07:21 - 12/08/2019 617 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە باشوری بەغدا تەقییەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، ١٢ی ئابی ٢٠١٩، تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە، لە نزیک لیوای حەوتی پۆلیسی فیدڕاڵی لەسەر رێگای بەغدا- حلە.

 

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە "تەقینەوەکە لە ناوچەی سەیدییە لە باشووری بەغدا روویداوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرێک دەدەن کە بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ناو سەربازگەی سەقر لە ناوچەی عوێریج لە باشووری بەغدا روویدا و چەند مووشەکێکی کۆگاکەش لە نزیک تیمەکانمان کەوتنەخوارەوە بەبێ ئەوەی زیانی گیانییان لێبکەوێتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن