هەواڵ

زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی چوونە سەر کێوی عەرەفە

11:53 - 10/08/2019 54 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی دەچنە كێوی عەرەفە ‌و سبەینێش یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.


ئاژانسی فەڕمی سعودیە (واس) بڵاویكردەوە، تەواوی ئەو حاجیانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعودیە تۆمار كراون ئەمساڵ گەیشتونەتە یەك ملیۆن و 825 هەزار و 690 كەس”  ئەمە جگە لەو ژمارە حاجییەی کە لەناوخۆی وڵاتەوە بەشداری فەریزەکە دەکەن.


لای خۆیەوە شازادە خالد فەیسەڵ شازادەی ناوچەی مەككە و سەرۆكی لیژنەی كاروباری حەج، ڕایگەیاند ئەمساڵ وڵاتەكەی بۆ وەرزی حەج، زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری تەرخان كردوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن