هەواڵ

ئەردۆغان وەڵامی چونەکەی بەرهەم ساڵح دەداتەوە

09:58 - 09/08/2019 2938 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دواى سەردانەکەى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ تورکیا، بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق.

فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لەپەراوێزی بەشداریکردنیی لەکۆنگرەی باڵیۆزەکانی تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند: چاوەڕواندەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵ، سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێک بگاتە عێراق، بەشداری بکات لە کاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاری نێوان هەردو وڵات.

راشیگەیاند: ئەو سەردانە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند ماوەی رابردودا چەندین بەرپرسی جیاجیای هەردو وڵات، بۆ هەماهەنگی زیاتر لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی یەکدییان کردوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە كانووني دووەمی ئەمساڵ و دوای دەستبەکاربونی لەپۆستەکەی، سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆبوەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن